هاووڵاتییەکی کورد حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

١١ ڕێبەندان ٢٧١٧، ٠٢:٤٤

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، کاوان مەحموودیان خەڵکی گوندی تەنگیسەری سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو حوکمە لەلایەن لقی دوومی دادگای شۆڕشی سنە و بە تۆمەتی ” هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات لەڕێگای ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان“ بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.

کاوان مەحموودیان تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی میرزا، لە ڕێکەوتی ١٨ ڕەزبەی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە لە شاری کامیاران دەستبەسەر کرا.

ئەو بەندکراوە کوردە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە