کوردستان/ لەمانگێکدا ٨ ژن کوژراون

١١ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٨:٢٤

هەنگاو:لە یەکەم مانگی ساڵی نوێی زایینی ڕێژەی ئەو ژنانەی کە کوژراون لە چاو مانگەکانی دیکەی ساڵی ڕابردوو ڕێژەیەکی بەرچاوی  بەرز بوەتەوە و بە شێوەیەکی نێونجی هەر چوار ڕۆژ ژنێک کوژراوە.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی “هەنگاو”، لە ماوەی مانگی ژانویەی ئەمساڵدا لانیکەم ٨ ژنی کورد لە لایەن خزم و کەس و کاری نزیکی خۆیان کوژراون.

بە پشت بەستن بەم ئامارە ٦ ژن لە پارێزگای کرماشان، ژنێک لە سنە و ژنێکی دیکە لە پارێزگای ئورمیە کوژراون.

لەو ڕێژەیە ٦ ژن بە چەک کوژراون و دوو ژنی دیکە بە چەقۆ کوژراون.

هەروەها دو ژن لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە کوژراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە