هاوڵاتییەکی بۆکانی لە ساوە دەستبەسەر کرا

١٤ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٩:٢٧

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران دەستبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە سایتی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ڕۆژی پێنجشەممە (١٢ ڕێبەندان/ ١ فوریە)، هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە شاری ساوە، هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتیەکی بۆکانی بە ناوی “خالید ڕەشیدی” و دەستبەسەریان کردووە.

خالید کوری عەبدوڵڵا و تەمەنی ٣٥ ساڵە، سێ ساڵە لە شاری ساوە نیشتەجێییە و لە کێڵگەیەکی بە خێوکردنی پەلەوەر ئیش دەکات.

هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم هاوڵاتیە بۆکانیە بۆ “هەنگاو” ڕوون نەبووەتەوە و هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست نیە.

شایانی باسە لە خالید ڕەشیدزادە ساڵی ١٣٨١ هەتاوی بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە