دوو هاووڵاتیی کورد لە شنۆ و سەردەشت دەستبەسەر کران
هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانەکانی هاووڵاتیانی کورد لە کوردستان، دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی سەردەشت و شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئورمیەوە دەستبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی شەممە( ١٤ ڕێبەندان/ ٣فوریە) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە لە شاری سەردەشت هاوڵاتیەکی کوردیان بە ناوی “ڕەشید ئازەری” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووتەوە.
ڕەشید ئازەری تەمەن ٤٠ ساڵ و باوکی ٣ منداڵە کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی پێنجشەممە حەوتووی ڕابردوو(١٢ ڕێبەندان/ ١ فوریە)، هێزەئەمنیەکانی ئێران کەسێکیان بەناوی”سراج الدین تەهارەت” دەستبەسەر کردووە کە تائێستا هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نیە.
لەماوەی حەوتووی ڕابردوو لە شاری شنۆ لانیکەم ٢٠ هاوڵاتی کوردی خەڵکی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێران بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران دەستبەر کردووە کە تا ئێستا ٧ کەسیان ئازاد کراون.