سنە/ هاووڵاتییەکی دیکە دەستبەسەر کرا

١٥ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٧:١٠

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سنە لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە (١٤ی ڕێبەندان / ٣ی ژانویە)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر گوندی تەوریوەر و هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسننامەی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی ”ئازاد ڕوستەمی“ ڕاگەیاندووە کە دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هێزە ئەمنییەکان بە بێ هەبوونی مۆڵەتی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەریان کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە