ڕوانسەر/ دوو هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران

١٦ ڕێبەندان ٢٧١٧، ٠٣:١٧

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کوردی دانیشتووی شاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی. ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی پێنج شەممەی هەفتەی ڕابردوو (١٢ی ڕێبەندان/ ١ی فوریە)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری ڕوانسەر دوو هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسننامەی ئەو دوو لاوە دەستبەسەر کراوەی ”ئەیووب عەزیزی“ و ”مێهدی فەرەجی“ ڕاگەیاندووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ”هەنگاو“ی ڕاگەیاند کە ئەو دوو لاوە بە تۆمەتی ”هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئیران“ دەستبەسەر کراون.

سەرەڕای ئەوەی کە ئەو دوو کەسە ٤ ڕۆژە دەستبەسەر کراون هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان بۆ ئاکاداربوون لە دۆخی ئەو دوو کەسە بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە