سنە/ هاووڵاتییەکی دیکە دەستبەسەر کرا + ئامار

١٨ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٣:٤٧

هەنگاو:هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری سنە هاووڵاتیەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوازراوەتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە (١٧ ڕێبەندان/٦ژانویە)، هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران لە  شاری سنە دوای هێرش بردنە سەر ماڵی هاووڵاتیەکی کورد، کەسێکیان بە ناوی (مەهیار ئەحمەدی) دەستبەسەر کردووە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو” لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو ٨ هاووڵاتی کورد لە شارەکانی ڕوانسەر، کرماشان، بوکان، سەردەشت، شنۆ و سنە بە تاوانی چالاکی سیاسی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەوەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە