هاووڵاتییەکی ئیلامی بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لە دەست دا

١٩ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٣:١١

هەنگاو: گەنجێکی خەڵکی مەلەکشاهی ئیلام لە سنووری مێهران بە هۆی چوونە سەر مین و گیانی لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری مەلەکشاهی ئیلام بە ناوی”یونس کازم زادە” ڕۆژی چوارشەممە (١١ ڕێبەندان/ ٣١ ژانویە)، لە سنووری مێهران بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری ئیلام، هێزەکانی حکومەتی عێراق دەستیان بە سەر تەرمی ناوبراو دا گرتووە و دوایی ٨ ڕۆژ بە وەرگرتنی بڕی ٢٠ مڵوێن تمەن تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکەی کردووە.

ئەم سەرچاوە لە ڕایگەیاند کە ٦ کەسی دیکە لە گەڵ یونس کازم زادە دا بوون کە لەلایەن هێزەکانی عراقەوە دەستبەسەر کران و سەڕەڕایی بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان تا ئێستا ئازاد نەکران.

تەرمی یونس کازم زادە ڕۆژی چوارشەممە (١٥ ڕێبەندان/٧ فوریە) لە شوێنی لەدایک بوونی خۆی ئەسپەردە کرا.

 

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە