کاسبکارێکی بۆکانی کوژراو و دوو مامیشی دەستبەسەر کران+ ئامار

٢٠ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٧:٠٧

هەنگاو: کاسبکارێکی کورد بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە ئەمنییەکان ئۆتۆمبێلەکەی تووشی ڕووداوی  هاتووچۆ بوو و لەئاکامدا گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، شەوی چوارشەممە (١٨ی ڕێبەندان/ ٧ی فوریە)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە جاددەی بۆکان بۆ تەورێز و لە نزیک عەجەب شێر تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کردووە کە بووەتە هۆی ئۆتۆمبێلەکە و بارهەڵگرێک و لەئاکامدا شۆڤێرەکەی دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری بۆکان ناسننامەی ئەو کاسبکارەی کە بە هۆی ڕوودوی هاتووچۆوە گیانی لە دەست داوە ”سدیق ڕەحیم پووڕ“ کوڕی جەعفەر ڕگەیاندووە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ڕەحیم پووڕ، دوو مامی سدیق بە ناوەکانی ”عەلی و خاڵند سدیق پووڕ“ کە لەگەڵ ناوبراو بوون لەلایەن هیزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئازاد نەکراون.

ئەو ئۆتۆمبێلە باری پارچەی پێ بووە و هێزە چەکدارەکانی ئێران بە مەبستی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکە شوێنی کەوتوون کە لەئاکامدا ئەو ڕووداوەی لێکەوتووەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لەسەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە لەسەریەک ٤ کاسبکاری کورد لە جاددەکانی کوردستان و ئێران بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و یان ڕاوەدوونان و لەئاکامدا ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەست داوە و٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە