نوروێژ/ ئەگەری دیپۆرتکردنەوەی چالاکێکی سیاسی لەئارادایە

٢٠ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٧:٢٨

هەنگاو: چالاکێکی سیاسی کە داوای پەنابەرییەکی لەلایەن حکومەتی نوروێژەوە ڕەدکراوەتەوە مەترسی دیپۆرت کرانەوەی لەئارادایە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو مە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، چالاکێکی سیاسی بە ناوی ”ئەنوەر محەممەدی“  دوای ئەوەی کە داوای پەنابەرییەکەی لەلایەن حوکمەتی نوروێژەوە ڕەدکرایەوە مەترسی دیپۆرتکرانەوە بۆ بەغدای لەسەرە.

ئەنوەر محەممەدی کوڕی ساڵح و لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٩ی گوندی دادانەی مەریوان ەلە ماوەی ٢٠ ساڵ لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژەبەری ئێران چالاکی هەبووە و چوارساڵە چووەتە وڵاتی نوروێژ.

ئیدارەی کۆچ و کۆچبەرانی نوروێژ هۆکاری  ڕەدکردنەوەی داوای پەنابەری ئەو چالاکە سیاسیەی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەو بەڵگەنامانەی کە ئێستا لەلایەن حکومەتی بەغداوە هیچ بایەخیکیان نیە.

ئەنوەر محەممەدی لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا بە ”هەنگاو“ی ڕاگەیاند کە ” ئیدارەی ناوبراو بە منیان ڕاگەیاندووە کە لەماوەی دوو حەفتەی دیکەدا دیپۆرتی بەغدا دەکرێتەوە“.

لەو ڕووەوە کە ئێستا هێزەکانی حەشدی شعبی کە نزیکن لەئێران کۆنترۆڵی بەغدایان بەدەستەوەیە ئەگەری ڕادەستکردنەوەی ئەو چالاکە سیاسییە بە ئێران لەئارادایە.

ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی “هەنگاو” داوا لە هەموو ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەکان و چالاکانی مەدەنی دەکات کە بە هەر شێوەیەک بۆیان دەکرێت بۆ پێش گرتن لە دیپۆرت کردنی ئەنوەر محەمەدی هەوڵەکانی خۆیان بخەنە گڕ.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە