کرێکارێکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو گیانی لە دەست دا

٢٢ ڕێبەندان ٢٧١٧، ٠٢:٣٠

هەنگاو: کرێکارێکی کورد لەشاری سەرپێڵی زەهاو لەکاتی ئیش کردن بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی پێنج شەممە (١٩ی ڕێبەندان / ٨ی فوریە)، کرێکارێکی کوردی خەڵکی سەرپیڵی زەهاو لەکاتی کار کردن بە هۆی داڕمانی دیوار و کەوتنە ژێر دیوارەکە گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری سەرپێڵی زەهاو ناسننامەی ئەو کرێکارە کوردەی ”حەسەن محەمەدی“ ڕاگەیاندووە.

حەسەن لەکاتی ئیش کردن لە پرۆژەی مەسکەنی مێهری سەرپێڵی زەهاو دیوار بەسەریدا رووخاوە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە