هێزە ئەمنییەکان لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵەیان لە پاوە دەستبەسەر کرد

٢٢ ڕێبەندان ٢٧١٧، ٠٣:٢٩

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران هاووڵاتییەکی کوردی خەڵكی شاری پاوەیان دەستبەسەر و بۆ شویةێکی نادیار راگواست.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، رۆژی هەینی (٢٠ی رێبەندان/٩ی فوریه)، هێزە ئەمنییەکانی شاری پاوە هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی  هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی بانەورە و کەسێکیان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو ناوی ئەو کەسە دەستبەسەرکراوەی "ئێحسان قادری" تەمەن ٢٠ ساڵە راگەیاندووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ‌چەندین ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان کە هەڵگری ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزی یەمنی بوون هێرشیان کردۆتە سەر مالی ئەو هاووڵاتییە کوردە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی راگیرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ هەواڵنێری “هەنگاو” روون نەبۆتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە