ژنێکی مەریوانی بە هۆی هاوسەرگیری مێردەکەی خۆی سووتاند

٢٢ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٢:١٤
هەنگاو: ژنێکی خەڵکی مەریوان بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی چوارشەممە (١٨ی ڕێبەندان / ٧ی فوریە)، ژنێکی خەڵکی مەریوان بەناوی ”لەولاو مورادی“ لە ڕێگای خۆسووتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، لەولاو دایکی ٣ منداڵ بووە و بەهۆی ئەوەی کە هاوژینەکەی ژنێکی دیکەی بەسەردا هێناوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە. بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لەسەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە لانیکەم ٧ ژن و کچی کورد لە شاری مەریوان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە