مەریوان/ هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٠ ساڵ دەستبەسەر کرا

٢٣ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٥:٣٢

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد لە کوردستان، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی پێنج شەممە (١٩ی ڕێبەندان، ٨ی فوریە) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٠ ساڵیان بە ناوی ”مزەفەر لوتفی“ دەستبەسەر کرد.

مزەفەر لوتفی خەڵکی گوندی “بێلوو”ی مەریوانە کە بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات” لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە.

دوای تێپەڕ بوونی ٥ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی مزەفەر، هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە