کرماشان/ دوو چالاکی کرێکاری دەستبەسەر کران
٢٣ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٧:١٢
هەنگاو: دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
ڕۆژی پێنجشەممەی حەوتووی ڕابردوو (١٩ی ڕێبەندان/٨ فوریە) هێزە ئەمنیەکانی ئێران لەشاری کرماشان دوو چالاکی کرێکارییان دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیاریان گواستوەتەوە.
ناوەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان ناسنامەی ئەم دوو کرێکارەی (ئەمین سیبەر) و (قودرەتوڵڵا جەلال وەند) ڕاگەیاندووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، ئەو دوو چالاکە کرێکاریە بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی کرێکاری و هاندانی کرێکارانی شارەوانیی کرماشان بۆ گردبوونەوە دەستبەسەر کراون.