لە ١٠ ڕۆژدا ٢٠ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون

٢٤ ڕێبەندان ٢٧١٧، ٠٣:٢٠

هەنگاو: لەماوەی دە ڕۆژی یەکەمی ساڵی فوریەی ئەمساڵدا لانیکەم ٢٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. بەشێوەیەکی نێونجی ڕۆژانە دوو هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی دە ڕۆژی یەکەمی مانگی فوریەی ٢٠١٨ دا ، لانیکەم ٢٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، لەماوەی ئەو دە ڕۆژەدا، ٦ هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، ٥ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان، ٢ هاووڵاتیی خەڵکی ڕوانسەر، ٢ هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت و ٥ هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی پاوە، مەریوان، سنە، شنۆ و پیرانشار دەستبەسەر کراون.

لەو ڕێژەیە ١٣ کەس بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی، ٥ کەس بە هۆی کۆڵبەری و کاسبکاری و ٢ کەسیش بە هۆی چالاکیی کرێکاری دەستبەسەر کراون.

تەنیا ٤ کەس لەو ٢٠ هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوە ئازاد کراون و ١٦ کەسی دیکە هێشتا دەستبەسەرن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە