کوبرا خاڵندی بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا
![](/archive/wp-content/2018/02/Screen-Shot-2018-02-12-at-10.40.34-PM.png)
٢٤ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٢:١٤
هەنگاو: کوبرا خاڵندی لە چالاکانی مەدەنی مەهاباد کە پێشتر حوکمی دوو مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو، خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد ناساند.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە (٢٣ی ڕێبەندان/ ١٢ی فوریە)، کوبرا خاڵاندی کە سەرماوەزی ئەمساڵ بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دژ بە کۆڵبەران لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهابادەوە حوکمی دوو مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوحکمەکەی، خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ناساند.
کوبرا خاڵندی ١٩ی خەرمانانی ئەمسال لەگەڵ چەندین کەسی دیکە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.