ئورمیە/ ژنێک بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

٢٤ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٥:٠٩

هەنگاو: ژنێکی گەنجی خەڵکی یەکێک لە ئاواییەکانی ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی یەکشەممە (٢٣ ڕێبەندان/١٢ فوریە) ژنێکی گەنجی خەڵکی ئاواییەکی ناوچەی سۆما و برادۆستی ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری ئورمیە ناسنامەی ئەم ژنە تەمەن ٢١ ساڵانەی “زەینەب دەروێشی” ڕاگەیاندووە.

ئەو ژنە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییوە و بە چەکی ڕاو هەوڵی خۆکوژی داوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا  ٦ ژن و کچێکی کورد لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە