دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراو ئازاد کران

٢٤ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٨:١١

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕؤژی دووشەممە (٢٣ی ڕیبەندان / ١٢ی فوریە)، ئاکۆ یاری کە ٤٠ ڕؤژ پێش ئێستا دەستبەسەر کرابوو بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕیوەچوونی دادگاییەکەی ، ئازاد کرا.

ئاکۆ یاری  ڕۆژی چوارشەممە (١٣ی بەفرانبار / ٣ی ژانویە)، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش حەوتوویەک  بۆ ئیتلاعاتی سوپای نەبی ئەکرەمی کرماشان گوازرایەوە.

لەلایەکی دیکەوە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا خالید ڕەشید زادە هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان کە ڕؤژی پێنج شەممە (١٢ی ڕێبەندان / ١ی فوریە) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ساوە دەستبەسەر کرابوو، دوای ئەوەی نەیانتوانی ئەو تۆمەتی خرابوویە پاڵی پشتڕاست بکەنەوە، ئازاد کرا.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە پێشتریش بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئیران دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە