خۆبەخشێکی سنەیی ٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

٢٥ ڕێبەندان ٢٧١٧، ٠٣:٣٨

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە لە لایەن دەزگایی دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی ''هەنگاو''،  ڕۆژی دوشەممە (٢٣ی ڕێبەندان/ ١٢ی فوریە) شەهرام فەرهادی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەم حوکمە لەلایەن لقی یەکەمی دادگایی شۆڕشی شای سنە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ڕژیم بەسەریدا سەپێندراوە.

شەهرام فەرهادی لە چالاکانی ژینگە پارێزی سنە، رۆژی پێنج شەممە (٢٥ی خەزەڵوەر/١٦ی نۆڤەمبری ٢٠١٧) لەلایەن هێزەئەمنییەکانی حکومەتی ئێران و لەکاتی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوان بوومەلەرزەی شاری کرماشان دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە