ئەهواز/ یەکێک لەو کرێکارانە کە بە هۆی تەقینەوەی گاز بریندار ببوو، گیانی لە دەست دا
٢٥ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٣:٤٤
هەنگاو: یەکێک لەو کرێکارە کوردانەی کە بە هۆی تەقینەوەی کەپسوولی گازەوە لە شاری ئەهواز بریندار ببوو، گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، عەتا دەروێشی تەمەن ٣٨ ساڵ یەکێک لە قوربانیانی شەوی دووشەممە (٢٣ی ڕیبەندان / ١٢ی فوریە)، لە یەکەیەکی پیشەیی شاری ئەهواز، بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.
لەو ڕووداوەدا ٧ کرێکاری دیکە بریندار بوون کە ناوەکانیان بە شێوەی خوارەوەیە؛
١ـ زانیار داردان تەمەن ٢٣ ساڵ ٢ـ عەدنان سەعیدی تەمەن ٢٤ ساڵ ٣ـ نەریمان داردان تەمەن ١٩ ساڵ ٤ـ محەمەد کەریم ٥ـ آرێز( برای محەمەد کەریم) ٦ـ عەبدورەحمان کەریمی ٧ـ محمد یوسفی
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، باری تەندروستی یەکێکی دیکە لە قوربانییەکان ناجێگیرە و ٦ کەسی دیکەش هێشتاش لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.