لاوێکی ئیلامی بە تۆمەتی پشتگیری ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا

٢٥ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٧:٢٩

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی دوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە ئیلام حوکمی بەندکرانی بسەردا سەپێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ”ناوندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان“، رۆژی دوشەممە (٢٣ ڕێبەندان/١٢ فوریە) فەرامەرز مەلک شاهی خەڵکی  ئیلام لەلایەن دەزگایی دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەر سەپێندرا.

ئەم حوکمە بە تۆمەتی (هاندانی خەڵکی ئیلام بۆ دەربڕینی خۆشی و شادی دوای بەڕێوەچوونی گشتپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان) بە سەر فەرامەرز دا سەپێندراوە.

فەرامەرز مەلک شاهی پاییزی ئەمساڵ و دوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەستبسەسەر و دوای دو حەوتوو بە دانانی بارمتەی١٠٠ملوێنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە