سنە/ چالاکێکی سیاسی حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

٢٦ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٦:٠٨

هەنگاو: چالاکێکی سیاسی کورد کە ماوەیەک پێش دەستبەسەر کرابوو حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی “هەنگاو”، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا  لقی یەکەمی دادگایی شۆڕشی سنە هاووڵاتیەکی کوردی بە ناوی “نەعیم محەمەدپوور” تەمەن ٤٥ ساڵ و کوری عەبدولکەریم بە بەندکران مەحکووم کرد.

بەپێی ئەم بڕیارەی دادگا، نەعیم محەمەد پوور خەڵکی ئاوایی “تەنگیسەر” بە تۆمەتی ”هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران“ حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

نەعیم ڕۆژی دووشەممە (٤ی سەرماوەز/٢٥نوامبر) لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران لە شاری سنە دەستبەسەر و دوای ٥٠ ڕۆژ ڕاگیران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ناوبراو لەکاتی دەستبەسەرکرانیدا بە هۆی نەخۆشی گوازراوەتەوە نەخۆشخانە و لەوێ لەژێر چاوەدێری ئەمنی دا بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە