هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بۆکان دەستبەسەر کرا

٢٦ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٨:١٤

هەنگاو: لە درێژەی رەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد لە کوردستان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، رۆژی چوارشەممە (٢٥ی رێبەندان، ١٤ی فوریە)، لە گەڕەکی جادە حەساری بۆکان، سێ کەسی سەربە ئیتلاعاتی بۆکان لاوێکیان بەناوی "کەماڵ زیرەکی" دەستبەسەر کرد.

کەماڵ زیرەکی پاش ئەوەی لەلایەن ئەو کەسانەوە دەستبەسەر کرا، بۆ شوینێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ”هەنگاو“ روون نەبۆتەوە.

کەماڵ زیرەکی بە پیشەی جۆشکارییەوە سەرقاڵ بووە و باوکی منداڵێکی ٤ ساڵانە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە