ئیلام / کچێک بە هۆی هەژارییەوە خۆی ئاگردا

٢٧ ڕێبەندان ٢٧١٧، ٢٣:٤٦

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵ لە یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ئیلام، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٦ی ڕێبەندان / ١٥ی فوریە)، کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ ی دانیشتووی ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلام خۆی سووتاندووە و لە ئاکامدا گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەو کچە تەمەن ١٤ ساڵانەی “ز . جەشیرە” کچی “ئیمان قولی” ڕاگەیاندووە.

ئەو کچە بە هۆی هەژاری و دەستکورتییەوە هەولی خۆ کوژی داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە