محەمەد عەلی تاهیری ١٠ ڕؤژە مانی لە خواردن گرتووە

٢٨ ڕێبەندان ٢٧١٧، ٠٠:١٣

هەنگاو: محەمەد عەلی تاهیری بەندکراوی مەزهەبی خەڵکی کرماشان و دامەزرێنەری  مەکتەبی ”عیرفانی حەلقە“، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەڕبرین بە پەسەندنەکردنی پارێزەرەکانی مانی لە خواردن گرتووە.

پارێزەری موحەممەد عەلی تاهیری دامەزرێنەری عیرفانی حەلقە ڕایگەیاند کە ئەم بەندکراوە مەزهەبیە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەبڕین بە پەسەند نەکردنی پارێزەرەکانی خۆی لەلایەن دادگا لە ڕۆژی (١٨ی ڕێبەندان / ٧ی فوریە) لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران مانی لە خواردن گرتووە.

زەینەب تاهیری پارێزەری موحەممەد عەلی تاهیری لە وت و وێژ لەگەڵ "هێرانا" ڕایگەیاندووە لە دوایین پەیوەندی تەلەفۆنی کە لە گەڵ تاهیری هەم بووە ناوبراو ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی ١٨ ڕێبەندانەوە مانی لە خواردن گرتووە''.

بەندکرانی ئەم زیندانیە مەزهەبیە لە بواری بەندکرانەوە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٥ کۆتایی پێ هاتووە،  ناوبراو ناڕەزایەتی بۆ ڕاگرتنی نایاسایی خۆی لە بەندیخانە ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە بە تاوانی (مفسد فی الارض) لە سالی ١٣٩٤ سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و ئەم سزایە لە ساڵانی ١٣٩٥ و ١٣٩٦ هەڵوەشێندرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە