بەندکراوێکی خەڵکی باشووری کورستان بۆ یەکەم جار لە رێگەی “هەنگاو”ەوە ڤیدیۆیەک بڵاو دەکاتەوە

٢٨ ڕێبەندان ٢٧١٧، ٠٠:٥٢

هەنگاو: کەریم مەعرووف عەزیز تەمەن ٨٢ ساڵ  یەک لەو بەندکراوە بەساڵاچوانەیە کە تەنیا بە تۆمەتی هاوکاری کردنی رژیمی بەعسی عێراق ماوەی ١٧ ساڵە لە بەندیخانەکانی ئێران راگیراوە و بەو تۆمەتە حوکمی بەندکرانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاوە.

ئەو بەندکراوە کوردە کە بەهۆی پیری و پەککەوتووییەوە زیاتر لە ۲٠ جار نەشتەرگەری جۆراوجۆری بۆ کراوە، بۆ یەکەم جار لە رێگەی “هەنگاو”ەوە ڤیدیۆیەک بڵاو دەکاتەوە.

ئەویش یەک لەو کوردانەی باشووری کوردستانە کە وەک خۆی باس دەکا بە هۆی بارمتە گرتنی کوڕەکەی لەلایەن ئێرانەوە و دوای سەردانێکی بۆ شاری سەردەشت دەستبەسەر کراوە.

ئەو دەڵێ ساڵی ۱۳۷۹ کوڕەکەی کە ئێستا لە وڵاتی فەڕەنسا دەژی، لە سنووری حاجی ئۆمەران بە بارمتە گیراوەو کورەکەی لەژێر فشاردا ناچار فێڵ لە باوکی دەکاو کێشاویەتییە ئەوێ و سەرئەنجام دەستبەسەر و بۆ تاران گوازراوەتەوە.

دواتر لە ژێر ئەشکەنجەدا بە زۆرەملی تۆمەتەکانی لەسەرساخ دەکەنەوە و دواجار بەبێ هەبوونی پارێزەر بەندکرانی هەتاهەتایی بۆ بڕاوەتەوە.

‎کەریم مەعرووف عەزیز لەو ساڵانەدا تووشی نەخۆشیی دڵ، شەکرە و و زەخت بووە و سەرەڕای ئەوەش رژیمی ئێران ئامادەی ئازاد کردنی ناوبراەو نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە