سەربازێکی یارسانی بە هۆی بێ ڕێزی بەرپرسەکەیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

٢٨ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٢:٣٤

هەنگاو:سەربازێکی یارسانی بە هۆی بێڕێزی کردنی بەرپرسانی بنکەی سەربەزییەکەیەوە، هەوڵی خۆکوژی دا و لە ئاکام دا گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە (٢٣ ڕێبەندان/١٢ فوریە) سەربازێکی یارسانی بە ناوی (یەحیا یاری) لە بنکەی سەربازی بە ناوی“شەهید سابت خواه"ی گیلان غەربی پارێزگای کرماشان هەوڵی خۆکوژی داو لە ئاکام دا گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یەحیا یاری تەمەن ٣٤ ساڵ بە هۆی بێڕێزی بەرپرسانی پادگانەکەی بە ناوی ”حاجی خۆشبەخت“ بە یارسانیەکان و دژایەتی ناوبراو لەگەڵ نەقڵ کردنی ئەم سەربازە بۆ شاری سەرپێڵ زەهاو خۆی کوشتووە.

یەحیا بە هۆی ئەوەیکە دایک و باوکی پیرن و دوای بوومەلەرزەی سەرپێل زەهاو ماڵ و حالیان ناڵەبار بووە داوای کردووە کە خزمەتی زۆرەملی سەربازییەکەی نەقڵی سەرپێڵ بکرێ.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو چەندین سەربازی یارسانی بە هۆی بێڕێزی بەرپرسانی سەربازی ئێران بە ئایینەکەیان خۆیان کوشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە