چاەرەنووسی ١٢ کەس لە گیراوانی شنۆ نادیارە

٢٨ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٤:٢١

هەنگاو: چارەنووسی ١٢ کەس لە گیراوانی شاری شنۆ پاش سێ حەفتە لە دەستبەسەر کران هێشتا نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، چارەنووسی ١٢ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە سەرەتای مانگی ڕێبەندان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون ناروونە و هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

ناسننامەی ئەو ١٢ کەسە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ ڕزگار ئەمینی خەڵکی شنۆ

٢ـ محەمەمد ئەمین ئەفزەڵی خەڵکی گوندی بێمزورتێ

٣ـ محەمەممەد فەرزاد خەڵکی گوندی خوڕشت

٤ـ محەمەمد ئەمیری خەڵکی شنۆ

٥ـ محەممەد مەحموود تاش خەڵکی ئاوایی خورشت

٦ـ حامید زەریفە خەڵکی ئاوایی خورشت

٧ـ مەنسوور قادر زادە خڵکی گوندی  رەش گوند

٨ـ محەممەد سوورە خڵکی گوندی  رەش گوند

٩ـ فەتاح عەلی کورد خەڵکی گوندی نەرزیوێ

١٠ـ مامەند عەلی کورد خەڵکی گوندی نەرزیوێ

١١ـ  شەفیع فەقی زادە خەڵکی گوندی تاچیناوێ

١٢- یونێس شەریفی خەلکی شنۆ

ئەو دوازدە هاووڵاتییە هاوڕێ لە گەڵ ٥ کەسی دیکە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوون کە ئەو ٥ کەسە پاش حەفتەیەک ئازاد کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە