مێهران/ ئیدارەی ئیتلاعات هاووڵاتییەکی کوردی دەستبەسەر کرد

٣٠ ڕێبەندان ٢٧١٧، ٠٢:٠٨

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە (٢٨ی ڕیبەندان / ١٧ی ژانویە)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری مێهران هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لەشاری ئیلام ناسننامەی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی “ بەهمەن خوشادول”  کوڕی عەلی ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ هەبوونی مۆڵەتی یاسایی و بە بتۆمەتی “ ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران” ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەستبەسەر کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە