عوسمان مستەفاپوور، ٢٦ ساڵ بەندکران بە بێ مافی مرەخەسی + وینە

٣٠ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٥:٠٧

هەنگاو: عوسمان مستەفاپوور، بەپێشینەترین بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە، ماوەی زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە لە مافی مەرەخەسی بێبەری کراوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەری مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، عوسمان مستەفاپوور رێکەوتی ٢٣ی پووشپەری سالی ١٣٧٠ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە لە ناوچەی تەرگەوەری ئورمیە دەستبەسەر کرا و سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٦ سال لە هەموو جۆرە مەرەخەسییەک بێبەری کراوە.

عوسمان مستەفاپوو لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی ئەندامی لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراندا حوکمی ٢٥ سال بەندکرانی بەسەردا سەپاو و ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی پاش ٢٣ ساڵ زیندان لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری ئورمیەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر "چابک" حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی  دیکەی بەسەردا سەپێندرا.

دەزگای دادوەریی ئێران حوکمی ئەو ١٠ ساڵ بەندکرانەی بە تۆمەتی بەشداری کردن لە شەڕ و تیکهەڵچوون بە دژی سوپای پاسداران بۆ ئەو چالاکە سیاسییە کوردە بڕیوەتەوە.

عوسمان مستەفاپوور لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٦ی هەتاوی لە گوندی کاسەکەرانی سەربە پیرانشارە ولە ماوەی ئەو ٢٦ ساڵەدا تەنانەت ئیزنی بەشداری کردن لە پرسە و سەرەخۆشیی کەسوکاریشی پێنەدراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە