ئەشکەنجەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی کەرەج
هەنگاو: بەندکراوێکی کورد لە دەستبەسەرگەی ٨ بەندیخانەی ڕەجایی شار لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە کراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی یەکشەممە (٢٩ ڕێبەندان/ ١٨ فوریە) بەندکراوێکی کورد بە ناوی “سەعداللە کەرەمی“ لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە بە شێویەکی زۆر درندانە ئەشکەنجە دراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار سەعدوڵڵا کەرەمی خەڵکی دیواندەرە، بەهۆ ئەشکەنجەوە دەمووچاوی تووشی شکان و برینی قووڵ بووتەوە.
ناوبراو لە ناوەندی دەرمانی ئەو بەندیخانە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە و ئیزنی گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی پێ نەدراوە.
ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە دیار نیە سەعدوڵڵا بە چ تۆمەتێک و لە کەیەوە دەستبەسەر کراوە.
بەندی ٨ بەندیخانەی رەجایی شار یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی سەر بە سپای پاسدارانە.