کۆڵبەرێکی دیکەی بە هۆی بەربوونەوە لەبەرزایی گیانی لە دەست دا

١ ڕەشەمە ٢٧١٧، ٠٢:٥١

هەنگاو: کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی مەهاباد بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی ''هەنگاو''، ڕۆژی دووشەممە (٣٠ی ڕێبەندان/١٩ی فوریە) کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ''ئەبوبەکر عبرانی'' کوری مەلا ڕەسووڵ لە کاتی کۆڵبەری وبەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانیان لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەبوبەکر لە بەرزاییەکانی کانی زەردی سەردەشت کەوتووەتە  خوارەوە  ودەست بەجێ گیانی لە دەست داوە.

ئەبووبەکر عبرانی خێزاندار و باوکی ٣ منداڵە.

کۆتاییەکانی مانگی پێشووش کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ''شۆڕش عومەری'' بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی سەردەشت گیانی لە دەست دابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە