هاووڵاتییەکی سنەیی، لە ئەنجامی گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکاندا زێدی خۆی بەجێهێشت

١ ڕەشەمە ٢٧١٧، ٢٠:٥٠

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بەهۆی فشاری هێزە ئەمنییەکانەوە بە ناچاری زێدی خۆی بەجێهێشت.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، "دانیال رەحمانی" کوڕی شەریف و خەڵکی گوندی گەلێن لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لە ئەنجامی فشاری هێزە ئەمنییەکاندا زێدی خۆی بەجێهێشتووە.

دانیال رەحمانی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ هێزی پێشـەرگە لە ماوەی رۆژانی رابردوودا چەندین جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو.

بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی (٢٥ی رێبەندان، ٥ی فێوریە) هێزە ئیتلاعاتییەکان بە مەبەستی دەستبەسەر کردنی دانیال،بە سێ ئۆتۆمبێل هێزی ئیتلاعاتییەوە هەڵیانکوتابوویە سەر ماڵی باوکی ناوبراو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە