شارەوانیی مەهاباد ماوەی ٦ مانگە مووچەی کارمەندانی نەداوە
![](/archive/wp-content/2018/02/شارەوانی.jpg)
هەنگاو: کرێکار و کارمەندانی شارەوانیی مەهاباد بۆ ماوەی ٦ مانگە مووچە و مەزایایان وەرنەگرتووەو و ئەمەش کێشەی بۆ ژیانی رۆژانەی بنەماڵەکانیان دروست کردووە.
بەپیی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، لە ماوەی رابردوودا سەرەڕای ناڕەزایەتی دەربڕینی کارمەندانی شارەوانیی مەهاباد، بەرپرسانی ئەو ناوەندە توانای دابین کردنی مووچە و هەقدەستی کارمەندەکانی نەبووە.
هاوکات یەکێک ە کارمەندانی شارەوانیی مەهاباد رایگەیاندووە کە زۆربەی خەڵک و کرێکارانی شارەوانی توانای دابین کردنی بژیویی رۆژانەیان نییە و شۆرای شاریش لەو پەیونەیدییەدا هەوڵێکیان نەداوەو هیچ کارێک لەدەستیان نەهاتووە.
بە گوتەی یەکێک لە کارمەندانی شارەوانی مەهاباد، بەرپرسان هیچ تیگەیشتنێکی دروستیان لەخواستی خەلک نیە و ئەگەر ئە وتێگەیشتنەیان هەبوایە، کارمەندان تووشێ هەژاری، دژواریی ژیان و بێکاری نەدەبوونەوە.