١٢ بەندکراوی شاری شنۆ بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراونەتەوە

٣ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٧:٠٢

هەنگاو: پاش نزیک مانگێک لە دەستبەسەر کران دەرکەوت کە گیروانی شاری شنۆ بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، دوازدە کەس لە گیراوانی شنۆ کە چارەنووسیان نادیار بوو، بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراونەتەوە.

پێشتر ”هەنگاو“ ڕایگەیاندبوو کە چارەنووسی ١٢ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە سەرەتای مانگی ڕێبەندان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون ناروونە و هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری شنۆ ڕایگەیاند کە یەکێک لەو بەندکراوانە پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە گرتوویە و ڕایگەیاندووە کە ئێستا لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراون.

ناسننامەی ئەو ١٢ کەسە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ ڕزگار ئەمینی خەڵکی شنۆ

٢ـ محەمەمد ئەمین ئەفزەڵی خەڵکی گوندی بێمزورتێ

٣ـ محەمەممەد فەرزاد خەڵکی گوندی خوڕشت

٤ـ محەمەمد ئەمیری خەڵکی شنۆ

٥ـ محەممەد مەحموود تاش خەڵکی ئاوایی خورشت

٦ـ حامید زەریفە خەڵکی ئاوایی خورشت

٧ـ مەنسوور قادر زادە خڵکی گوندی  رەش گوند

٨ـ محەممەد سوورە خڵکی گوندی  رەش گوند

٩ـ فەتاح عەلی کورد خەڵکی گوندی نەرزیوێ

١٠ـ مامەند عەلی کورد خەڵکی گوندی نەرزیوێ

١١ـ  شەفیع فەقی زادە خەڵکی گوندی تاچیناوێ

١٢- یونێس شەریفی خەلکی شنۆ

ئەو دوازدە هاووڵاتییە هاوڕێ لە گەڵ ٥ کەسی دیکە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوون کە ئەو ٥ کەسە پاش حەفتەیەک ئازاد کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە