ئیلام/ هاووڵاتییەکی کورد لەسێدارە درا + وێنە

١٠ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٧:٠٨

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە و دوور لە چاوی میدیاکان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی چوارشەممە (٩ی ڕەشەممە / ٢٨ی وفریە)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبە جێ کرا.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری ئیلام ناسننامەی ئەو هاووڵاتییە کوردەی “مێهدی کازم نیا” تەمەن ٢٨ ساڵ ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە کوردە ٦ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەستی هاوڕێیەکی دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە بڕیار بووە کە بنەماڵەی مێهدی بە دانی پارەی دیە ئەو حوکمە هەڵبوەشێننەوە، بەڵام سەرەڕای هەوڵێکی زۆر نەیانتوانیەوە ئەو بڕە پارەیە دابین بکەن و هەر بۆیەش حوکمەکەی بەڕێوە چووە.

هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارە دانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن هیچ میدیایەکی حکومەتی و مافی مرۆڤییەوە بڵاو نەکراوەتەوە و “هەنگاو” وەکوو یەکەمین سەرچاوە ئەو هەواڵەی بڵاو کردوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە