کۆڵبەریکی تەمەن ٦٠ ساڵ بە هۆی سەرماوە گیانی لە دەست دا

١٣ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٤:٥٦

هەنگاو: تەرمی کۆڵبەرێکی بەساڵاچووی خەڵکی پیرانشار کە بە هۆی بەفر و سەرماوە گیانی لە دەست دابوو، لە سنوورەکانی ئەو شارە دۆزرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە (١٢ی ڕەشەممە / ٣ی مارس)، تەرمی کۆڵبەرێکی تەمەن ٦٠ ساڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”خزر عەبدوڵلاهی“ لە سنووری ئەو شارە دۆزروەتەوە.

هەروەها تەرمی کەسێکی دیکەش بە ناوی “محەممەد پایموزد” خەڵکی مەهاباد دۆزراوەتەوە کە هاوڕێ لەگەڵ ئەو کۆڵبەرە ویستوویەتی بچێت بۆ باشووری کوردستان و ڕۆژی ڕابردوو تەرمەکەی لە زێدی خۆی ئەسپەردەی خاک کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە