بانە/ تەقینەوەی مین، بریندار بوونی دوو هاووڵاتیی کوردی لێ کەوتەوە

١٣ ڕەشەمە ٢٧١٧، ٢١:٥٢

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کورد لە ناوچە سنوورەکانی بانه، بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ئەمڕۆ یەکشەممە (١٣ی ڕەشەممە / ٤ی مارس)، جارێکی دیکە هاووڵاتییانی کورد بوونە قوربانیی تەقینەوەی مین.

لەم ڕووداوەدا کە لە سنووری "برووێشکانی" بانە ڕوویداوە، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری بانە بە سەختی بریندار بوون.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری بانە ناسننامەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە "کامران و یادگار ئەمینی" ڕاگەیەندراوە.

بەپێی زانیارییەکانی “هەنگاو”، کامران لەو ڕووداوەدا، لاقیكی لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، ئەمە دووهەمین ڕووداوی لەم چەشنەیە لە بانە لە ماوەی ئەمساڵی زایینیدا. پێشتر سەربازێکیش بە هۆی تەقینەوەی مین لە بانە گیانی لە دەست دابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە