کرماشان/ کوڕێک دایکی بە ساڵاچووی خۆی کوشت

١٤ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٤:٢٧

هەنگاو: لە یەکێک لە شارەکانی پارێزگای کرماشان، کۆرێک دایکی بە ساڵاچووی خۆی کوشت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی “هەنگاو” ڕۆژی شەممە (١٢ ڕەشەمە/ ٣ مارس) لە ئاوایی کەسانی سەربە گووار لە شاری گیلان سەر بە پارێزگای کرماشان، ژنێکی بە ساڵاچوو بە دەستی کورەکەی خۆی کوژرا.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەم ژنە٥٤ ساڵانەی یی کە بە چەک کوژراوە “م . ر” ڕاگەیاندووە.

بکووژ هەمان ڕۆژ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەر و دانی بە تاوانەکەی خۆیدا ناوە.

بە پێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو” لە ماوەی دو مانگی ڕابردوو ئەمە شەشەمین حاڵەتی کوژرانی ژنان بە دەستی کەسە نزیکەکانی خۆیانە کە لە پارێزگایی کرماشان تۆمار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە