پیرانشار/ بەساڵاچوویەک بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانیەکان دەستبەسەر کرا

١٤ ڕەشەمە ٢٧١٧، ٢٢:٢٢

هەنگاو: هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی سێشەممەی حەفتەی رابردوو (٨ی ڕەشەممە / ٢٧ی فوریە)، هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی خەڵکی پیرانشار بەناوی ”محەمەد پتایشی“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەممەد پەتایشی تەمەن ٤٨ ساڵ بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای تێپەڕ بوونی یەک حەفتە بەسەر دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردەدا، هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە