ناڕوونیی چارەنووسی چالاکێکی یارسان پاش دوو مانگ

١٦ ڕەشەمە ٢٧١٧، ٠٠:٥٥

هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی چالاکی یارسان، پاش دوو مانگ لە دەستبەسەرکران هەروا ناڕوون ماوەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێران لە کەرەج، ڕۆژی هەینی (٨ی بەفرانبار / ٢٩ی دیسامبری ٢٠١٧)، هاووڵاتییەکی پێڕەوی ئایینی یارسانیان دەستبەسەر کرد.

پاش دوو مانگ لە دەستبەسەرکران، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەم هاووڵاتییەی”سەید پەیمان پێدروود” و خەڵکی قەسری شیرین سەر بە کرماشان ڕاگەیاند.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەم چالاکە یارسانییە لەمەڕ چاوپێکەتن لەگەڵی بێ ئاکام ماونەتەوە و نەیانتوانیوە هیچ زانیارییەک لەبارەی چاروونسیەوە وەدەست بخەن.

ئەم چالاکە یارسانییە پێشتریش چەندین جار بە تاوانی بەرگری لە مافی یارسانییەکان لەلایەن هێزەکانی حکومەتی دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە