کۆڵبەرێک لە سەردەشت بەهۆی بەربوونەوەی لە بەرزاییەوە باری تەندروستی ناجێگیرە

١٦ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٢:٢٨

هەنگاو: لە کاتێکدا ژمارەیەک لەکۆڵبەران بەهۆی ترس لە بۆسەی هێزەکانی حکومەتی ئێران لە حاڵی تێپەڕبوون لە بەرزاییەکاندا بوون، یەکێک لە کۆڵبەران بەهۆی بەربوونەوە لە شاخێک بە توندی بریندار بوو.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری  ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی “هەنگاو” لە سەردەشت ئێوارەی ڕۆژی دووشەمە ( ١٥ی سەرماوەز / ٦ی فوریە)، کۆڵبەرێک بەناوی “رەسووڵ مەلاو ویسوو” بە هۆی بەربوونەوە لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە توندی بریندار بوو.

رەسووڵ مەلا وێسوو خەڵکی گوندی وەردێ"ی سەربە شاری سەردەشتە.

هەواڵنێری هەنگاو لە سەردەشت رایگەیاند کە باری تەندروستیی ئەو کۆڵبەرە  ناجێگیر و مەترسیدارە.

ئەو کۆڵبەرە ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سەردەشت لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە