دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

١٧ ڕەشەمە ٢٧١٧، ٠١:٤٣

هەنگاو: هێزەکانی ئەمنییەکانی ئێران لە سنە و پیرانشار، دوو هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی شەممە ( ١٢ی ڕەشەممە / ٣ی مارس)، فەردین عێوەزی، هاووڵاتیی کوردی دانیشتووی گوندی تەنگیسەر، سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە دەستبەسەر کراوە.

ناوبراو پاش چەندین جار بانگهێشت، لەلایەن پاراستنی زانیارییەکانی سوپای پاسداران (حیفازەت ئیتلاعات) دەستبەسەر کراوە.

پاش دەستبەسەرکران، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە (١٤ی ڕەشەممە / ٥ی مارس) هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بەناوی “مامەش محەمەدپوور” لەلایەن هێزەلانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێرانەوە لە پیرانشار دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

دەوترێت کە ئەم دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی حکومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە