دەستبەسەرکرانی دوو لاوی سەردەشتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١٧ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٨:٣٠

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەردەشت لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و لە چارەنوسیان هیچ هەواڵێک لە بەر دەستدا نیە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی “هەنگاو” ڕۆژی شەممە (١٢ ڕەشەمە، ٣ مارس) هێزە ئەمنیەکانی ئێران دو هاووڵاتی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادریان گواستوونەتەوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردەی “سەعید سەعیدی” لەدایکبویی ١٣٧٢ی هەتاوی، کووری قادر و یاسر خزرنەژاد لە دایکبووی ١٣٧٧ ی هەتاوی و کوڕی خزر ڕاگەیاندووە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سەردەشت ڕایگەیاندووە کە سەعید ئارایشگەر و یاسریش کاسب بووە و کاتژمێر ٤ ئێوارەی ڕۆژی شەممە دەستبەسەر کراون و تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکرانیان دیار نیە.

دوایی تێپەڕبوونی ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەم دوو گەنجە کوردە و سەڕەڕایی هوڵی بنەماڵەکانیان. هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنوسیی ئەم هاووڵاتیانە لەبەردرستدا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە