پاوە/ کاسبکارێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار و دواتر دەستبەسەر کرا + وێنە

١٨ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٩:٣٥

هەنگاو: هیزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری پاوە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان دایە بەر دەسترێژی گوللە و دوای ئەوەی شۆڤێرەکەیان بریندار کرد، بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی پێنج شەممە (١٧ی ڕەشەممە / ٨ی مارس)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نزیک گوندی ”سەرکەڕان“ سەر بە شاری پاوە تەقەیان لە ئۆتمبێلی کاسبکارێکی کورد بە ناوی ”پەیمان فاتحی“ کردوە و ناوبراو بە سەختی بریندار کراوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری پاوە ڕایگەیاند کە پەیان تەمەن ٣٢ ساڵ بووە و سی گوللەی بەر کەوتووە و دوای ئەوەی بریندار کراوە هەر بە  برینداری دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی فەتاحی، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە بنەماڵەی پەیمان ئاگاداری باری تەندروستی ڕۆڵەکەیان نین و نازانن لە کوێ ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە