سەقز/ تەقینەوەی مین بووە هۆی پەڕینی لاقی سەربازێک

١٩ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٣:٢٨
هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە نزیک پێگەیەکی سەربازی لە شاری سەقز، سەربازێکی زەنجانی لاقێکی لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئێوارەی ڕۆژی هەینی (١٨ی ڕەشەممە ٩ی مارس)، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە نزیک پێگەیەکی سەربازی لە گوندی هەرمێدۆڵی سەقز، سەربازێک بە سەختی بریندار بوو. هەواڵنێری ”هەنگاو“، لە شاری سەقز ناسننامەی ئەو سەربازەی بە ڕەگەز تورکەی ”محەمەد حەیدەری“ خەڵکی زەنجان ڕاگەیاندووە. ئەو سەربازە ئێستا لە نەخۆشخانەی ”خومەینی“ی شاری سەقز لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە