محەممەد ئەمین شیلان ئابادی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٩ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٥:٥٤

هەنگاو: چالاکێکی سیاسی خەڵکی نەغەدە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.

بەپێی ئەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، محەممەد ئەمین شیلان ئابادی پاش زیاتر لە چوار مانگ و بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

“محەممەد ئەمین شیلان ئابادی” کوری حاجی ڕەسول و خەڵکی ئاوایی حەلبی نەغەدە ڕۆژی پێنجشەممە (٤ی خەزەڵوەر/٢٦ی ئۆکتۆبر) لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری شنۆ دەستبەر کرابوو.

پێشتر یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ناوبراو بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی ڕاگەیاندبوو کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کووردیەکانی دژبەری ئێران محەممەدئەمینیان دەستبەسەر کردووە و هەنووکە لە ژوورەتاکەکەسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئورمیە ڕاگیراوە.

ماوبراو لەماوەی ٤ مانگی ڕابردوودا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە و بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە