ئورمیە/ میدیاکارێکی دیکە دەستبەسەر کرا

٢٠ ڕەشەمە ٢٧١٧، ٠١:٠٨

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی میدیایی ئورمیە نزیکەی مانگێکە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، یەکێک لە چالاکانی میدیایی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”فەڕوخ عەبدی“ کە هاوکات بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی ”ئامانج“ بووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەروخ عەبدی ڕۆژی شەممە (٢١ی ڕیبەندان / ١٠ی فوریە) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی قیشم لە باشووری ئێران دەستبەسەر و دواتڕ ڕەوانەی ئیتلاعاتی تاران کراوە و پاش دوو ڕۆژ بۆ ئیتلاعاتی ئورمیە گوازاوەتەوە.

فەڕوخ عەبدی بە تۆمەتی ”چالاکی تەبلیغی دژی حکومەت“ لە ڕێگای ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

ناوبراو ئێستا لە بەندی تایبەت بە تاوانە ئاساییەکانی دەریای ئورمیە ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە