لە ماوەی حەفتەیەکدا دووەمین کۆڵبەری سەردەشتی لە هەڵدێر بەربوونەتەوە
٢١ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٥:٥٤
هەنگاو: لە ماوەی یەک حەفتەی رابردوودا دوو کۆڵبەر پاش راوەدوونرانیان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێرانەوە بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە توندی بریندار بوون.
بەپێ راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، لەماوەی رۆژانەی رابردوودا کۆڵبەرێکی سەردەشتی پاش هەڵاتن لە ترسی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەناوچە سنوورییەکانی سەردەشت لە بەرزایی بەربوویەوە و بە توندی بریندار بوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ناوی ئەو کۆڵبەرە کوردەی "ئەمیر شێخە" راگەیاندوە کە هەنووکە لە ناوەندە دەرمانییەکانی سەردەشت لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
هەروەها رۆژی سێ شەمە (۱٥ی رەشەمە/٦ی مارس) کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی رەسووڵ مەلا وسوو بەهۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێک بە توندی بریندار بوو.